zagros news agency

سۆران… بۆ پشووی سەری ساڵ، پێشبینیی هاتنی هەزاران گەشتیار دەكرێت

 

د. فەیسەل سادق، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سۆران، رایگەیاند: بەهۆی هەڵكەوتەی ناوچەكە و بوونی سەیرانگە و شوێنی سەرەنجڕاكێش لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە هەر چوار وەرزەكانی ساڵ گەشتیاران ڕوو لە دەڤەرەكە دەكەن، بەتایبەتیش لە ڕۆژانی پشوو و ئاهەنگ و بۆنەكاندا ڕێژەی هاتنی گەشتیار زیاتر دەبێت.

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سۆران، ئاماژەی بەوەش دا: بۆ ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ، پێشبینیی هاتنی ژمارەیەكی زۆری گەشتیاری شارەكانی عێڕاق و شار و ناوچە كوردییەكان دەكەین بۆ سنوورەكەمان، بۆ ئەمەش هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و خاوەن هۆتێل و مۆتێل و سەیرانگە و شوێنە گەشتیارییەكان كراوە، كە پێشوازی و كارئاسانی بۆ گەشتیاران بكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

چەند پڕۆژەیەكی گرنگی شەقام و ئاو و ئاوەڕۆ لە دهۆك و دەوروبەری جێبەجێ دەكرێن

سەڵاح

ئاگادارییەک لە یانەی هەولێرەوە

یاسین