zagros news agency

شاندێکی باڵای سەرۆکایەتی هەرێم جەژنەپیرۆزە لە مەسیحییەکان دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2024/12/25، لە (خانەی مەترانیی سریان ئەرثوذکس) لە عەنکاوە، شاندێکی باڵای سەرۆکایەتی کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و د.نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک و ژمارەیەک لە بەرپرس و ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتی، بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی پیرۆزباییی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح ( سڵاوی خوای لێ بێت)دا کرد و لەلایەن بەڕێزان پارتریارک، مەتران، سەرۆکی ئەساقیفە و پیاوانی ئایینی گشت کەنیسە و ئەسقەفییە جیاجیاکانی کوردستان و عێراق و جیهانەوە، پێشوازییان لێکرا.

لە ڕێوڕەسمەکەدا بەڕێز سەرۆکی دیوان و شاندی سەرۆکایەتی، جەژنەپیرۆزەیان لە پیاوانی ئایینی، کەسایەتی و جەماوەری مەسیحی کرد و هیوای خۆشی و شادییان لە سایەی کەشی ئارام و سەقامگیری هەرێمی کوردستاندا، بۆ خواستن.

لای خۆیانەوە پیاوانی ئایینی مەسیحیی گشت کەنیسە جیاجیاکان، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵییان بە بەشداریی شاندەکە، ژیانی پێکەوەیی و لێبوردەییی هەرێمی کوردستانیان بە نموونەیی وەسف کرد و وێڕای نرخاندنی ڕەوشی ئارام و سەقامگیریی هەرێمەکە، جەختیان لە بەردەوامیی برایەتی و پێکەوەییی نێوان هەموو پێکهاتەکانی کوردستان، کردەوە.

  

هەواڵی پەیوەندیدار

كه‌ریم كاوه‌: فشار ده‌كه‌ین تا ئەو کاتەی لەمادە 132ـی دەستووری عێراقی قەرەبووی زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی پێشوو دەکرێته‌وه‌

یاسین

به‌تۆمه‌تی كوشتنی هاوڵاتییه‌ك تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا

دڵشاد

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە

دڵشاد