ئیبراھیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەم ڕێبه‌ره به هاوكارى دەستەی وەبەرھێنانی هه‌رێمى کوردستان ئاماده كراوه، هەموو ئەو شوێنانە دیاریکراوە کە بۆ پرۆژەی گەشتیاری گونجاوە، تاوەکوو بەرچاو ڕوونی بە وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی بدرێت بره‌و به دروستكردنى پڕۆژه‌كانى گه‌شتیاری بده‌ن.
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار ئەوەشی ئاشکرا کرد، له سه‌رەتاى ساڵى نوێوه ڕێبەرەکە ده‌خرێته به‌رده‌ست وه‌به‌رهێنەره ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، هەروەها له هەموو كۆنفڕانس و سمینار و کۆبوونەوەکان ده‌خرێته به‌رده‌ست وه‌به‌رهێنانى بیانى و ناوخۆ، بۆ زیاتر هاندانى وه‌به‌رهێنه‌ران كه بێن له هه‌رێمى كوردستان له كه‌رتى گه‌شتیاری وه‌به‌رهێنانى پڕۆژه‌كانیان بكه‌ن.
لە ڕێبەرەکەدا بەوردی ھەموو ئەو شوێنانە دیاری کراوە، کە پێویسته پڕۆژەی گەشتیاریی تێدا ئه‌نجام بدرێت، جۆری پڕۆژەکەش دیاری دەکرێت، بۆ ئه‌وه‌ى وەبەرهێنەران بەرچاوڕوونیان هەبێت بۆ چه‌ندایه‌تى و چۆنێتی پڕۆژه‌كان.