zagros news agency

ئەندامی شۆرای نیگەهبانی ئێران: لەوانەیە ئێمەش وەک سووریامان بەسەر بێت

 

ئایەتوڵڵا مەهدی شەبزیندەدار، ئەندامی فەقیهەکانی شورای نیگەهبان و سکرتێری ئەنجومەنی باڵای حەوزە عیلمیەکان، لە وانەی فیقهی خۆیدا لە مزگەوتی گەورەی قوم گوتی لەوانەیە ئەو دۆخەی لە سوریا ڕوویدا لە ئێرانیش دووبارە ببێتەوە.

ئەم مەلایەی سەر بە دەستەڵاتی کۆمای ئیسلامیی ئێران ڕووبە بەرپرسانی حکومەتی وڵاتەکەی گوتی: وریا بن و سەرنج بدەنە “بەرنامەکانی دوژمن کە بە شێوەیەکی هێواش و نهێنی بیروباوەڕ و هەستی خەڵک دەخەنە ژێر کاریگەرییەوە.”

ئایەتوڵڵا شەبزیندەدار جەختی کردەوە: “لەوانەیە لە ئەنجامی بێ‌ئاگایی بەرپرسان و گروپێک لە خەڵک، کار بگەینە ئاکامێکی وەک ئەوەی لە سوریا دیتمان.”

هەواڵی پەیوەندیدار

راگه‌یندراوێك له‌ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق

یاسین

بەرپرسی لقی دهۆکی کۆمیسیۆن: ئەوانەی کێشەی پەنجەمۆریان هەیە دەتوانن دەنگ بدەن

سەڵاح

هیومان ڕایتس وۆچ: سەرکۆماری عێراق بە خواستی میلیشیا و هێزە سیاسییە تاکڕەوەکان كار دەكات

سەڵاح