zagros news agency

سوپای ئیسرائیل: بەپرسێکی دیکەی حەماسمان پێکاوە

 

سوپای ئیسرائیل لە ڕۆژی سێشەممە ٣١ی دیسەمبەر  لە تۆڕی ئێکس (تویتەری پێشوو) ڕایگەیاند “عەبدولهادی سەباح”، فەرماندەی یەکەیەکی تایبەت و هەڵبژاردە لە خانیوونس لە هەڵـمەتێکی تایبەتدا کوژراوە.

بەپێی زانیارییەکانی سوپای ئیسرائیل، سەباح یەکێک لەو سەرکردانە بووە لە هێرشەکانی حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دژی ئیسرائیل لە کیبۆتسی “نیر ئۆز” ڕاستەوخۆ دەستی هەبووە.

ئیسرائیل دەڵێت ئەم کەسە کە لە پەناگەیەک لە “ناوچەیەکی مرۆڤدۆستانە” لە خانیونس چالاکی کردووە، سەرەڕای ڕێبەرایەتی‌کردنی هێرش بۆ سەر کیبۆتسی نیر ئۆز، لە نەخشەدانان و جێبەجێکردنی چەندین ئۆپەراسیۆن دژی هێزەکانی ئیسرائیلیش ڕۆڵی هەبووە.

بەپێی زانیارییەکانی سوپای ئیسرائیل پێش هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئەم فەرماندەی حەماس، ڕێوشوێنێک بۆ کەمکردنەوەی زیان لەسەر هاوڵاتیانی سڤیل گیراوەتەبەر.

هاوکات، حەماسیش لە شەوی ساڵی نوێی زایینیشدا چەند مووشەکێکی لە کەرتی غەزەوە بەرەو ئیسرائیل هاویشت. سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند دوو مووشەک لە نێوەڕاستی کەرتی غەزەوە بەرەو شاری “نەتیڤۆت” لە باشووری ئیسرائیل هاوێژراون. یەکێک لەم مووشەکامە ڕێگری لێکراوە و ئەوی دیکەیان لە ناوچەیەکی کراوە و بێ‌دانیشتوان کەوتووەتە خوارەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران هۆشداری به‌رانبەر ڕاگه‌یاندنی گه‌ڕانه‌وه‌ی سزاکان بۆ سه‌ر وڵاتانی ئه‌ندام ده‌دات

یاسین

خەڵکی کوردستان وەک هۆشیارترین کۆمەڵگەی هۆشیاریی تەندروستی ناویان چووەتە کتێبی گینس

سەڵاح

بایدن یاسایەکی لە دژی ئێران پەسند کرد

سەڵاح