zagros news agency

خێزانێک سێ ساڵ لە ماڵی خۆیاندا بە دیل دەگیرێن

بەسەرهاتی خێزانێکی ٩ کەسیی خەڵکی شاری ڕەشتی ئێران دوای ئەوەی ٢٩ مانگ لەناو ماڵی خۆیاندا بەبارمتە گیرابوون شەش مانگ دوای ڕزگارنبوونیان لە میدیاکاندا بڵاو کرایەوە.
ئەم ڕووداوە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ـوە دەستی پێ کردووە و میدیای ئێران بە دوورودرێژترین بەبارمتەگرتنی مێژووی جیهان باسی دەکەن.
خێزانی عەلەمخا، خێزانێکی دەوڵەمەندن و سەرپەرشتی خێزانەکەش پارێزەرە. ئافرەتێک کە پێشتر ناسیاویان بووە، توانیویەتی بە هاوکاریی دوو پیاو ٩ ئەندامی خێزانەکە بێهۆش بکات و دوای بەستنەوە و دەستبەسەکردنیان لە ڕێگەی ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەییەوە ناچاری کردوون، کارتی بانک و زانیارییان لێ وەرگرێت.
دەگوترێت دوای ئەوەی لە نێوان بارمتەگرەکان کێشە پەیدا بووە، یەکیان سەرپەرشتی خێزانەکە دەکاتە پارێزەری خۆی و دەیبات بۆ دادگا، ئەویش لەوێ دەرفەتێک دەقۆزێتەوە و سەبارەت بە دۆخی خۆیان زانیاری دەدات و پاشان پۆلیس ڕزگاری کردوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە، پشوویەكی فەرمی ڕاگەیندرا

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

سەڵاح

تڕەمپ: عێراقی دەوڵەمەند بە نەوت تووشی کێشە دەبێت ئەگەر نەتوانێت سەرچاوەکانی بەڕێوە ببات

یاسین