مالپەری رۆیتەرز دوێنێ بلاوی کردەوە کە سام ئاڵتمان دوبارە گەرایەوە کە چەند مانگێک لەمەوبەر لە کارەکەی دورخرایەوە دواتر لەگەڵ سێ بەڕێوەبەری نوێ پەیوەندی بە دەستەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای (OpenAI) دروستکەری (ChatGPT) دەکاتەوە لەکاتێکدا کۆمپانیا دەستپێشخەری دەکات لە دەرکردنی لەناکاوی لە مانگی (11) تێپەڕنێت و لە بیری بکات کەبەمە پیشەسازی تەکنەلۆژیای تووشی شۆک کردبوو.
ئاڵتمان تەنها چوار مانگ دوای دەرکردنی وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای (OpenAI) گەڕایەوە لەگەڵ دەستەیەکی نوێ کە پێکهاتبوو لە ئادەم دی ئەنجێلۆ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای (Quora) و لاری سامێرز وەزیری گەنجینەی پێشووی ئەمریکا و برێت تایلۆر هاوبەشی بەڕێوەبەری پێشووی کۆمپانیای (Salesforce).