zagros news agency

دوو شوفێر پێنج ملیار لیرەی سوورییان لەنێو بارهەڵگرێكدا شاردبووەوە، ده‌ستگیر كران

 

پۆلیسی كەركووك دوو شوفێری بارهەڵگری دەستگیر كرد كە بڕی 5 ملیار لیرەی سوورییان لەنێو بارهەڵگرەكەیاندا شاردبووەوە و بەنیازبوون بە شێوە نایاسایی بیگوازنەوە.

پۆلیسی كەركووك بڵاوی كردەوە: هێزەكانمان لە بازگەی تركەلان توانیان دەستبەسەر بارهەڵگرێكدا بگرن كە بەشێوەی نهێنی بڕی 5 ملیار لیرەی سووری تێدا شاردرابووەوە.

بڵاویشی كردەوە: شوفێر و ئەو كەسەشی لەگەڵیدابووە دەستگیركراون و دەستبەسەر پارەكەشدا گیراوە.

پۆلیسی كەركووك ئاماژەی بەوەش دا كە شوفێری بارهەڵگرەكە بەنیازبووە ئەو 5 ملیار لیرە سوورییە بەشێوەی نایاسایی لە بازگەكە بپەڕێنێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە نرخەکانی نەوت بازدانێکی گەورەیان بەخۆوە بینی

سەڵاح

سنووری برسێتی لە تورکیا لە بەرزبوونەوە دایە

سەڵاح

ئەڵمانیا؛ نزیکەی ٣١٠٠ هەڵەی چارەسەریی پزیشکی لە ساڵی ٢٠٢٥دا سەلمێندران

یاسین