لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی پێش یاری بەرامبەر سێڤییا،کە بڕیارە سبەی یەکشەممە ئەنجام بدرێت٫ جۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی چەند لێدوانێکی بۆ میدیاکاندا و باسی باردۆخی تیپەکەی کرد،وە زیاتر باسی حاڵی ڤینسیۆسی کرد لەدوای ڕووداوەکانی یاری ڕۆما و سزادانی لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا.
مۆرینیۆ دەربارەی ڤینسیۆس وتی؛من ئەو باش دەناسم و زۆریش ڕێزی من دەگرێت وە منیش هەردەم قەدری ئەو دەزانم زۆر دڵخۆشم لەتیپەکەم بوونی هەیە،سزادانی ئەو ڕووداوێکی ناخۆشە،بەڵام دەتوانێت قەرەبووی بکاتەوە،لەبەر ئەو هەموو فشار و ناڕەزاییەی دووچاری ئەو دەبێتەوە من بوومایە دەمێک بوو ڕیاڵ مەدریدم جێدەهێشت و دەچوومە وڵاتێک قەدرم بزانن،کە من کێم و چۆن کەسێکی گەورەم،دڵنیاتان دەکەمەوە بۆ یاری چوارشەممە بەرامبەر لایپزیگ ئامادە دەبێت.
دەربارەی یارییەکەی سبەی مۆرینیۆ وتی؛ئێمە تیپەکەمان ئامادەیە فشارێکی زۆر هەیە لەسەر یاریزانەکان و زۆریش ماندوون،بەڵام ئامادەیی تیپەکەم لەهەموو شتێک گرنگترە،خەڵک هەردەم چاودێری ئێمە دەکەن بزانن کەی دەگەینە شوێنی ڕاهێنانەکان و کەی شوێنی ڕاهێنانەکان جێدەهێڵین،ئەمەش شتێکی زۆر پێکەنیناوییە.
“سەرکار ڕێبوار”

