ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەورووپا لادانی گەمارۆی سەر سووریا تاوتوێ دەکات

 

“کایا کالاس” بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ کانوونی دووهەم ڕایگەیاند وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە کۆتایی ئەم مانگەدا لە برۆکسل بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەڵگرتنی گەمارۆکان لەسەر سووریا کۆدەبنەوە.

ماڵپەڕی ئاڕتی عەرەبی نووسیویەتی: “کالاس لە رێگای بەشداریکردن لە دانوستانەکانی ریاز سەبارەت بە سووریا بە رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ئێمە خەریکی لێکۆڵینەوە لەوەین ئایا دەتوانین بڕیارێک لەبارەی هەڵگرتنی گەمارۆکان لەسەر سووریا بدەین یان نا”.

بەگوته‌ی ئەم بەرپرسە ئەورووپاییە، وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لەوانەیە لەم کۆبوونەوەیەدا کە لە ٢٧ی مانگی یەک بەڕێوەدەچێت، هەڵگرتنی گەمارۆکان تاوتوێ بکەن.

پێشتر، کالاس گوتبووی یەکێتیی ئەورووپا لەوانەیە لە حاڵەتی نیشاندانی ئارەزووی بەرپرسە نوێیەکانی سووریا بۆ چاکسازی لە وڵات و رێزگرتن لە بەها مرۆییە جیهانییەکان، بیر لە هەڵگرتن یان کەمکردنەوەی گەمارۆکان بکاتەوە.

ئەنجومەنی یەکێتیی ئەورووپا پێشتر بڕیاریدابوو سیستەمی گەمارۆکان لەسەر سووریا بۆ ساڵێکی‌دیکە تا یەکی حوزەیرانی ٢٠٢٥ درێژ بکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە بەغدا نزیکەی دوو ملیۆن داواکاری بۆ وەرگرتنی زەوی پێشکەش کراوە

سەڵاح

مەسرور بارزانی: پێشتر بەهۆی ڕێگرییەكان جووتسایدی هەولێر – كۆیە نەكراوە

سەڵاح

ئەمریکا بە بەهای ١٨ ملیار دۆلار ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل تاووتوێ دەکات

سەڵاح