نرخی زێڕ لە بازاڕەکان دابەزینێکی کەمی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک زێڕ بە 2689 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی زێڕ بەرێژەی 0.1% دابەزیوە و گەیشتوەتە 2672.76 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.
هاوکات، نرخی ئایندەی زێڕی ئەمریکیش بە رێژەی 0.3% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 2689.70 دۆلار.
لەگەڵ دەستپێکردنی خولی دوەمی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ، لە هەفتەی داهاتوودا، شرۆڤەکانی ئابوری پێشبینی دەکەن هەڵاوسانی زیاتر لە ئەمەریکا دروستببێت، ئەوەش کاریگەری دەبێت لەسەر نرخی زێڕ و دۆلارە.
هەروەها نرخی زیو لە مامەڵەکانی سپۆتدا بە ڕێژەی 0.3% دابەزیوە و گەیشتوەتە 29.81 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک، پالادیۆمیش بە ڕێژەی 0.3% دابەزیوە و گەیشتوەتە 935.89 دۆلار.