ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى ئه‌مه‌ريكى كۆبووه‌

 

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2025/1/15 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ خاتوو ڤيكتۆريا تايلۆر، جێگرى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک و شاندێكى ياوه‌رى كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سياسيى عێراق و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى گۆڕانكارييه‌كانى سووريا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا به‌پێی ده‌ستوور و یاسا و ڕێککه‌وتنه‌کان، هه‌روەها جه‌ختیان لە پێویستیی پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌ و تێوه‌نه‌گلانى عێراق له‌ ئاڵۆزى و پشێوييه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کرده‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌مه‌ریكا کارمەندانی کەشتییەکی یۆنانی له‌ ده‌ست حوسییەکان رزگار ده‌كات

سەڵاح

فەرماندەیەكی هێزی ئاسمانیی عێراق لەسەر دۆسیەی خستنە خوارەوەی درۆنێكی توركی لە كەركووك دەستگیر كرا

یاسین

سوپای ئەمریکا دوو فڕۆکەی حوسییەکان لەناو دەبات

سەڵاح