zagros news agency

تیمی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نێردەی دیبلۆماسی وڵاتان کۆبونەوە

 

لە ژێر ڕۆشنایی کۆبونەوەی ڕابردوی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر فەرمانی جەنابی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆبونەوەیەک لەگەڵ نێردە دیبلۆماسییەکان لەهەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.

دوای خستنەڕوی هەموو وردەکارییەکان بە ژمارە،پەیامی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەبوو،کە دەبێت کێشەکان لە ڕیشەوە چارەسەر بکرێن،حکومەتی فیدراڵ نابێت لەژێر هیچ پاساوێکدا موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەنێرێت،ئێمە بەدوای چارەسەرو ڕێککەوتنی هەمیشەیین و بۆ ئەمەش هەموو دەرگایەک کراوەتەوەو دەستور دەکەینە بنەمای چارەسەر،بەڵام هەمان سیناریۆی ساڵانی ڕابردوو قبوڵکراو نابێت،خەڵکێکی زۆر لەهەرێمی کوردستان سەرچاوەی ژیانییان موچەیەو سیاسەتی برسیکردن دەبێت کۆتایی بێت.

دواتر لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ بەڕێز سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئامانج و وردەکارییەکانی ناو کۆبونەوەکەمان خستە ڕوو.

پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە

سەڵاح

فوئاد حوسێن داوای ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

یاسین

پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین