zagros news agency

سەرۆکی حکومەت له‌گەڵ وه‌زیری وەبەرهێنانی عەرەبستانی سعوودی کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 1/21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووريی داڤۆس، لەگەڵ خالید ئەلفالح، وەزیری وەبەرهێنانی عەرەبستانی سعوودی کۆبووەوە.

وەزیری وەبەرهێنانی سعوودی، سڵاو و ڕێزی شا سەلمان و شازادەی جێنشین محەمەد بن سەلمانی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکومەت وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان هەرێمی کوردستان و عەرەبستانی سعوودی، ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ سعوودیە دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای حەوت ساڵ بەشی نوێی “Frozen” بەرهەمدێت

ART

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

کارتە سوورەکەی ڤاڵڤێردی لە ڕووداوێکی کۆنەوە دروست بووە

یاسین