zagros news agency

ترەمپ هەڕەشە لە پۆتین دەکات

سەرۆکی ئەمەریکا، هەڕەشەی سەپاندنی سزای بەسەر ڕووسیادا کرد، ئەگەر پۆتین باسی شەڕی ئۆکرانیا نەکات.
دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: “ئەگەر ڤلادیمێر پوتین نەیەتە سەر مێز بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە ئۆکرانیا، سزا بەسەر ڕووسیادا بسەپێنم.”
ترەمپ جەختیشی کردەوە، “پێویستە یەکێتیی ئەورووپا زیاتر پێشکەشی ئۆکرانیا بکات، بەلام گرنگە هاوسەنگی لە خەرجییەکاندا هەبێت.” هەروەها باسی لە ئەگەری ناردنی چەک لەلایەن ئەمەریکا بۆ ئۆکرانیاش کرد.
ترەمپ ئاشکراشی کرد، ” شی جینپینگ، سەرۆکی چینی ئاگادار کردووەتەوە بۆ ئەوەی هاوکار بێت لە چارەکردنی قەیرانی ئۆکرانیا.”
ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، چەند کاتژمێرێک پێش دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمەریکا پیرۆزبایی لێکرد و ڕایگەیاند، ” گفتوگۆ سەبارەت بە ئۆکرانیا و گەیشتن بە ئاشتی بەردەوام کراوەیە.”
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: هێزە ئەمنیبەكانی سلێمانی رێگە نادەن سەردانی ئارام قادر بكەین

یاسین

دوو تۆمەتباری فرۆشتنی سەماعەی قۆپیەکردن دەستگیرکران

یاسین

ئێران راگرتنی دەوامی قوتابخانە و زانکۆکانی راگەیاند 

سەڵاح