zagros news agency

راگەیەنراوی هاوبەشی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی تەندروستی و پارێزگای هەولێر

لە سۆنگەی هەستکردن بەبەرپرسیارێتی بۆ پاراستنی تەندروستی گشتی ،بە تایبەتی لەو نەخۆشیانەی کە گوێزراوەن لە ئاژەڵ و پەلەوەرەوە بۆ مرۆڤ،ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی 27/1/2025 ، بەسەرپەرشتی بەڕێزان وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزیری تەندروستی ، وە بەئامادەبوونی بەڕێزان نوێنەری نووسینگەی بەڕێز سەرۆک وەزیران و پارێزگاری هەولێر و ستافی پەیوەندیداری هەر سێ لایەن لە دیوانی وەزارەتی کشتوکاڵ کۆبونەوەیەکی هاوبەش ئەنجامدرا ، بۆ‌ تاوتوێ کردنی ئەو رێکارانەی کە ئەرکی هەر سێ لایەن دیاری دەکات لە رووبەروبوونەوەی ئەو نەخۆشیانەی کە لەنێوان ئاژەڵ و پەلەوەر و مڕۆڤدا هاوبەشن ،وە چۆنیەتی دانانی رێکار و پلانی زانستی بە مەبەستی خۆپاراستن …

کە ساڵانە ئەم کۆبونەوە هاوبەشانە ئەنجامدەدرێت ، بەئامانجی هەماهەنگی و کاری هاوبەش و چۆنیەتی دانانی رێکار و پلانی زانستی ، بەمەبەستی خۆپاراستن لە نەخۆشیە هاوبەشەکان ، بۆ ئەم مەبەستە بە بەرپرسیارێتیەوە لایەنە بەشداربووەکانی کۆبونەوەکە پلانی زانستی و سەرجەم رێکارە پێویستیەکانیان تاوتوێکرد بۆ رێگریکردن لەبلاوبونەوەی نەخۆشیە هاوبەشەکان .

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق كۆبووه‌وه‌

دڵشاد

ئاگادارییەک بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاوكاریی عێراق (یونامی) دەكات

سەڵاح