نوێنەری عێراق لە ڕێکخراوی ئۆپێک ڕایگەیاند، لە دوای ئەو ئاگرەی لە کێڵگەی نەوتی ڕومێلە، لە پارێزگای بەسرە کەوتووەتەوە، ڕۆژانە بەرهەمهێنانی 300 هەزار بەرمیل نەوت کەمی کردووە.
محەممەد نەجار نوێنەری عێراق لە ڕێکخراوی ‘ئۆپێک’ ڕایگەیاند، “دوای ئەو ئاگرەی لە کێڵگەی نەوتی ڕومێلە، ڕۆژانە بەرهەمهێنانی 300 هەزار بەرمیل نەوت کەمی کردووە، گوتیشی، دیار نییە و گومانمان کەی ئەو بەشە چاک بەتەواوی چاک دەکرێتەوە.”
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندبوو، دوای چەند کاتژمێرێک لە ئاگرکەوتنەوەکە لە تانکی خەزانی ژمارە 2 لە وێستگەی ‘DS5’ لە باکووری ڕومێلە توانییویانە ئاگرەکە بکوژێننەوە.
کێلگەی ڕومێلە یەکێکە لە گەورەترین کێڵگە نەوتییەکانی جیهان، پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان عێراق و کۆمپانیای ‘BP’ێە، پلانیش هەیە تا وەکو 2030، بەرهەمهێنان بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبکرێتەوە.