وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەڕاگەیەندراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسەوە بڵاویکردەوە، لە هێرشە بەردەوامەکانی سوپای تورکیادا، 15 چەکداری پەکەکە و یەپەگە کوژراون.
بەگوێرەی ئەم ڕاگەیەندراوە، 13کەس لەم چەکدارانە سەر بە یەپەگەن و لە ناوچەی هەڵمەتی “قەڵغانی فورات” و “کانیاوی ئاشتی” لە رۆژئاوای کوردستان کوژراون و هاوکات دوو چەکداری پەکەکەش لە چیای گارە کوژراون.
وەزارەتی بەرگری تورکیا دەڵێت، لەپێناو لەنێوبردنی رێکخراوە تیرۆریستییەکان، ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوام دەبن.
هەواڵی داهاتوو