zagros news agency

وەزیری دەرەوەی ئێران: لەلایەن ئەمریکاوە هیچ پەیامێکمان بۆ دانووستان پێ‌نەگەیشتووە

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی سەبارەت بە هەندێک گومانەی میدیایی دەربارەی ئاڵوگۆڕی پەیام لە نێوان ئێران و ئەمەریکادا جەختی کردەوە: “هیچ پەیامێکی دیاریکراو لە نێوان ئێران و ئەمەریکادا ئاڵوگۆڕ نەکراوە”.
عەباس عێراقچی ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی کانوونی دووەم، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە بەردەم ڕۆژنامەنووسان وەڵامی بە دەنگۆی سەبارەت بە وتووێژ و ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمەریکا دایەوە. عێراقچی، بە ئاماژە بە وتووێژی دوایی خۆی لەگەڵ کەناڵی سکای نیوزی بەریتانیا گوتی: هەڵوێستەکانی ئێران بە تەواوی ڕوونن.
وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی: وتووێژەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپایی بەردەوامن و تاران چاوەڕێی “ڕوونکردنەوەی سیاسەتەکانی لایەنی بەرانبەر”ە. ئەو جەختی کردەوە “لە ئێستادا هیچ بڕیارێک بۆ وتووێژ نییە و پێوەری ئێران هەمان بێ‌متمانەیی پێشووە و کێشەکان بە وشەی جوان چارەسەر ناکرێن و پێویستی بە کرداری کردەیی هەیە”.
مەسعود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێرانیش هەر ئەمڕۆ لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە وڵامی پرسیارێک سەبارەت بە وەرگرتنی پەیام لە لایەن حکومەتی ئەمەریکاوە گوتی: “لە ئێستادا هیچ پەیامێکمان وەرنەگرتووە.”
دوای هاتنە سەر دەستەڵاتی دۆنالد ترەمپ لە ئەمریکا دەنگۆی دەست‌پێکردنی دانووستانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە لایەن مێدیاکانەوە بڵاوکرابۆوە

هەواڵی پەیوەندیدار

زیاتر لە 150 خێزانی دیکە لە کەمپی هۆلەوە دەگەڕێندرێنەوە عێراق

سەڵاح

گۆرانیی “Life Goes On” یەک ملیار بیسەری لە سپۆتیفای تێپەڕاند

ART

وۆڵ‌ستریت جۆڕناڵ:ئیسرائیل پارچەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی “لە ڕێگەی بازرگانییەوە” گەیاندبووە ئێران

یاسین