نێچیرڤان بارزانی، سهرۆکی ههرێمی کوردستان، له ساڵیادی شەهیدانی یهکی شوباتدا پهیامێكی بڵاوكردهوه.
ئهمهش دهقی پهیامهكهیه:
لە بیرەوەریی ساڵیادی شههیدانی یەکی شوباتدا، بەوپەڕی ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدانمان دەکەینەوە و سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکیان دادەنەوێنین.
شههیدانی یەکی شوبات، بوونە سیمبۆلی خوێنی پێکەوەڕژاوی کوردستانییان بە دەستی تیرۆریستان کە بەبێ هیچ جیاوازییەک، گیانی ئەو پۆلە سەرکردە و تێکۆشەرەی گەلەکەمان و هاووڵاتییانی سڤیلی کوردستانیان کردە ئامانج.
پێویستە ساڵانە ئەم یادە و بیرهێنانەوەی ئەو تاوانە تیرۆریستییە بکەینە دەرفەتێک بۆ بەخۆداچوونەوە و هەوێنی پتەوکردنەوەی برایەتی و پێکەوەیی و هاوچارەنووسیمان.
باشترین وەفاداری بۆ گیانی شەهیدان و ڕاستترین ڕێگەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان، تەنها تەبایی و یەکڕیزییە، هەر بەوەش دەتوانین دهستکهوت و مافەکانمان بپارێزین و ئامانجەکانمان بپێکین.
سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدان و یادیان هەمیشە بەخێر.
نێچیرڤان بارزانی
سهرۆکی ههرێمی کوردستان
1شوباتی 2025