zagros news agency

بەغدا کردنەوەی دەروازەی قائیمی بۆ کاتێکی نادیار دواخست

 

سەرچاوەیەک لە حکوومەتی فیدرال ڕایگەیاند، بڕیاربوو دوێنێ شەممە، 1ـ2-2025، دەروازەی سنووری قائیم، لە نێوان عێراق و سووریا بکرێتەوە، کە هەموو ئامادەکارییەکان تەواو کرابوون، بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

سەرچاوەکەی حکوومەتی فیدرال، بە میدیاکانی ناوخۆی ڕاگەیاند، “ڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی کاتیی سووریا کرابوو لە سەرەتای مانگی شوبات، دەروازەی سنووری قائیم بکرێتەوە، کە هەموو ئامادەکارییەکان لە ڕووی ئەمنی، کارگێڕی و لوجیستی تەواوکراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەموو کاروبارە ئەمنییەکان تەواوکراوە، هەروەها بەرپرسی ئیدارەی دەروازەکە هەموو کارمەندەکانی ئاگادار کردووەتەوە لە دەست پێ کردنەوەی کارەکان، سەبارەت بە مەرجەکانی هاتوچۆی گەشتیاران، ڕێککەوتن لەگەڵ سووریا کراوە.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: “بەغدا بڕیاریداوە، کردنەوەی دەروازە سنووریەکە بۆ کاتێکی نادیار دوابخات، نازانرێت هۆی بڕیارەکە چییە، سووریاش لە بڕیارەکە ئاگادار کراوەتەوە.”

ترکی مەحلاوی، قایمقامی قەزای قائیم، پیشتر ڕایگەیاندبوو دەروازەی سنووری قائیم لە نێوان عێراق و سووریا، لە مانگی شوبات دەکرێتەوە و چالاکییەکانی دەست پێ دەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەدر دەگەڕێتەوە نێو مەیدانی سیاسەت

یاسین

کۆمپانیای OpenAI ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی توند بووەوە

یاسین

تورکیا: ٢٣٤ سەرکردەی گرووپی تاوانکاری و بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران

سەڵاح