ليژنه‌ى هاوبه‌شى دانوستانكارى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان كۆبوونه‌وه و ڕاگه‌يه‌نراوێكیان بڵاوكرده‌وه، رایانگه‌یاند، لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش و ڕێككه‌وتنى سه‌ره‌تايى له‌سه‌ر زۆربه‌ى ته‌وه‌ره‌كان هاتووه‌ته ئاراوه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه:
ئه‌مڕۆ 4ى شوباتى 2025 له هه‌ولێر، ليژنه‌ى هاوبه‌شى دانوستانكارى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان و پارتى ديموكراتى كوردستان، دواهه‌مين كۆبوونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌ش دواى چه‌ندين دانیشتنی چڕ‌وپڕ و گفتوگۆى بنياتنه‌رانه به‌مه‌به‌ستى كارى هاوبه‌ش له قۆناغى داهاتووى حوكمڕانيدا، به شێوه‌يه‌ك كه له ئاستى قۆناغی هه‌ستیاری ئێستا و چاوه‌ڕوانيى هاووڵاتييانى هه‌رێمى كوردستاندا بێت.
له ميانى كۆبوونه‌وه‌كاندا، لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش و ڕێككه‌وتنى سه‌ره‌تايى له‌سه‌ر زۆربه‌ى ته‌وه‌ره‌كان هاتووه‌ته ئاراوه و ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كان ده‌خرێته به‌رده‌ستى ليژنه‌ى باڵاى دانوستانكارى هه‌ردوولا، بۆ يه‌كلاكردنه‌وه‌ى.