zagros news agency

ئەنقەرە … ٣٣ کەس بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختە مردن

لە گوتارێکیدا کە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی بنکەیەکی پۆلیس لە ئەنقەرە پێشکەشی کرد، واسیپ شاهین، پارێزگاری ئەنقەرە، وتی، ٣٣ کەس بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختە لە شارەکە گیانیان لەدەستداوە و، ٢٠ کەسی دیکە لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری چڕدان.

شاهین ئاماژەی بەوە کرد، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ڕووداوی مردن بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختە لە ئەنقەرە ڕووی لە هەڵکشان کردووە و، ئەوەیش نیگەڕانی کردوون، وای لێکردوون لە ئامادەکاری زیاتردابن.

شاهین باسی لەوە کرد کە هێزە ئەمنییەکان شەو ڕۆژ بەردەوامن لەسەر هەڵمەتەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو کەسانەی بە بەرهەمهێنانی خواردنەوەی کحولی ساختە ژیانی هاووڵاتیان دەخەنە مەترسییەوە.

پارێزگاری ئەنقەرە شاهین ئەوەیشی خستەڕوو کە ٣٣ کەس بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختە لە شارەکە گیانیان لەدەستداوە و، ڕایگەیاند: “لە ئێستادا٢٠ کەس لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری چڕدان.

وتیشی، ڕێکاری یاسایی لە بارەی ٣٢ کەس بەهۆی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی خواردنەوەی کحولی ساختە گیراوەتەبەر و، لەوانەیش ١٣ کەسیان دەستبەسەر کراون“.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

لە لەندەن سیستەمی VR بەکاردەهێنن بۆ کەمکردنەوەی فشاری دەروونی قوتابیان

یاسین

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق 500 ملیار دینار بۆ شایستەی جووتیاران تەرخان دەکات

یاسین

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی له‌ شاندێکی ژاپۆنی دەکات

سەڵاح