zagros news agency

ئەمڕۆ ەزیری دەرەوەی تورکیا و بەرگریی و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی دەگەنە بەغدا

 

بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان بە یاوەری وەزیری بەرگریی یاشار گولەر و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی (میت) ئیبراهیم کاڵن، بگەنە بەغدا.

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، وەزیری دەرەوە هاکان فیدان بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسە ئەمنییەکانی نێوان عێراق و تورکیا، سەردانی بەغدا دەکات و لە لایەن وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حوسێن، پێشوازی لێ دەکرێت.

هەریەکە لە وەزیری بەرگریی یاشار گولەر و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی (میت) ئیبراهیم کاڵن و جێگری وەزیری ناوخۆ مونیر کارالئوغڵو یاوەری وەزیری دەرەوەی دەکەن لەم سەردانەدا.

لە دیدار و گفتوگۆکاندا بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پرسەکانی ئاسایش و سەربازیی و پەیوەندییەکانی دوو لایەنە تاوتوێ دەکرێت.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی و دادوه‌ر فایه‌ق زێدان کۆبوونه‌وه‌

یاسین

تورکیا دەیان کەسی به تۆمەتی تاوانی ئەلیکترۆنی دەست‌بەسەر کرد

یاسین

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح