ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کاریگەرییەکانی خواردنی مێوژ لەسەر تەندروستی جەستە

مێوژ جگە لەوەی وەک چەرەسێک دەخورێت شەربەتی لێدروستدەکرێت و لە بەشێکی زۆری شیرینیەکانیشدا بەکاردەهێنرێت، هەرچەندە ڕێژەیەکی باش شەکری تێدایە بەڵام ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێت تەندروستە و نابێتە هۆی زیان.

مێوژ دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ دەکات، تایبەتەمەندی دژەبەکتریای هەیە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ناودەم و ددانەکان هەیە و ڕێگری لە بۆنی ناخۆشی ناودەم دەکات.

یارمەتی تەندروستی کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان دەدات، مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە و زەهایمەر کەمدەکاتەوە، خواستی خواردن کەمدەکاتەوە بەمەش یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی کێش دەدات، وەک چارەسەرێک بۆ کەمخوێنی بەکاردەهێنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیانەکانی زیادەڕەویکردن لە خواردنی مانگۆدا

lana

ئەم نیشانانە هۆكارن بۆ كەمی كالیسیۆم لەلەشدا

lana

چوار خواردن بۆ چارەسەرکردنی ترشەڵۆکی گەدە

lana