zagros news agency

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: سێ چەکداری پەکەکەمان کوشت

 

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە لە ناوچەی هەڵـمەتی پەنجە-قوفڵ لە باکووری عێراق و باکووری سووریا، ٣ چەکداری پەکەکە/یەپەگەیان لەنیو برد.

بەپێی ئەم ڕاگەیەندراوە، دوو چەکداری پەکەکە لە ناوچەی عەمەلیاتی پەنجە-قوفڵ لە باکووری عێراق و چەکدارێکی پەکەکە/یەپەگەش لە باکووری سووریا لەنێو بران.

ئەم وەزارەتە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا جەختی لەسەر بەردەوامیی بێوچانی خەباتی هێزە چەکدارەکانی تورکیا دژی پەکەکە کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق سێیەم وڵاتی عەرەبییە لە ژمارەی لەدایکبوونی منداڵان

یاسین

هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە

یاسین

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی کۆبووەوە

یاسین