ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١٧/٢/٢٠٢٥ بەڕیس ئێکینجی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ کاروباری ووزە و ئانل بورا ئینان باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا و شاندی یاوەرییان بە سەردانێک گەیشتنە هەولێری پایتەخت و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن بەڕێزان دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو هۆشەنگ ئەحمەد بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری تورکیا لە فەرمانگەو ئەحمەد موفتی بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان پێشوازیان لێکرا.
بڕیارە شاندی میوان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان دیدارو کۆبوونەوە فەرمییەکانیان ئەنجام بدەن.