zagros news agency

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی دكتۆر جەرجیس حەسەن

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و خەباتگێڕی گەلەكەمان و ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان دكتۆر (جەرجیس حەسەن)ـم پێ گەیشت.

خوالێخۆشبوو دكتۆر جەرجیس حەسەن تەمەنی خۆی ماندوونەناسانە لە پێشمەرگایەتی و شۆڕش و خەباتی گەلەكەیدا سەرف كرد و نموونەی وەفا و دڵسۆزی بوو.

سەرەخۆشی لە هەموو هەڤاڵ و هاوسەنگەر و دۆست و ئاشنایان و خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دكتۆر جەرجیس دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.

لە خودای مەزن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو دكتۆر جەرجیس حەسەن بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
15ی ئاداری 2024

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەرکی یونامی له‌ عێراق بۆ دوایین جار درێژكرایه‌وه‌

سەڵاح

پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ڕاپەڕیندا

یاسین

هەولێر… هێڵی دانانی کاڵاکان بۆ هەموو دوکاندارێک دادەنرێت

سەڵاح