zagros news agency

بەهۆی سەرما داوای سێ ڕۆژ پشوو دەکرێت

محەمەد کەمال، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، شەپۆلێکی بەفر و باران و سەرما هەرێم و عێراق دەگرێتەوە و پێشبینی دەکەین لە سبەینێ پاش نیوەڕۆوە شەپۆلەکە بگاتە هەرێم و پلەی گەرما بۆ خوار 20پلە ژێر سفر دابەزێت، ئەمەش دەبێت یەکەمی شەپۆلی جەمسەری کە ڕوودەکاتە هەرێم.

ئاماژەی بەوەشدا، لەڕۆژانی 23 و 24 و 25 شەپۆلە توندەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان و پێشبینی بەفر بارین بە ڕێژەی 1مەتر لە ناوچە شاخاوییەکان و نزیکەی 10 سم لە ناو سەنتەری شارەکان دەکەین.

دەشڵێت، بەهۆی ئەو شەپۆلە توندە بەتایبەت لە ڕۆژانی 23 و 24 و 25 بۆ پاراستنی گیانی قوتابیان و خوێندکاران داواکارین بکرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندندا، هاوکات داواشدەکات ڕێگای سەر شاخ و چیاکان بگیرێت بۆ ڕێگرتن لە ڕووداوی نەخوازراو.

محەمەد کەمال موژدە دەدات و دەڵێت لەمانگی ڕەمەزاندا پێشبینی دەکەین ئاستی بارینی باران ڕێژەیەکی دڵخۆشکەر بێت و هاوکات پێشبینی دەکەین مانگی سێ بەگشتی مانگێکی پڕ باران و بەرەکەت بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانی عێراق لێژنەیەكی لێكۆڵینەوەی بۆ كەوتنی پردەكەی كەربەلا پێكهێنا

سەڵاح

پەیامی وەزارەتی پەروەردە بەبۆنەی ڕۆژی مامۆستایانی کوردستانەوە

یاسین

بەهۆی تەقینەوەیەک له بارەگای حەشدی شەعبی سێ ئەندامی حەشد کوژران

یاسین