نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان دابەزینی تۆمارکردوە.
ئەمڕۆ دووشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (74) دۆلار و (31) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 12 سەنت دابەزیوە.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (70) دۆلار و (21) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 19 سەنت دابەزیوە.