ئەمڕۆ دوو شەممە 24- 02 – 2025
کەش/ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت, لەگەل ئەگەری دابارینی برێکی کەم لە بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری رۆژهەڵات و دەفەری باڵەکایەتی پاشان لەکاتەکانی ئێوارە ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت لەگەل دروست بوونى شەختە لەزۆربەی ناوچەکاندا .
پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
ئاراستەی با / ئاراستە گۆڕاو دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20) کم/ک
مەوداى بینین / لەنێوان (8 – 10)کم دەبێت .
سبەى سێ شەممە 25- 02 – 2025
کەش/ ساماڵ و پەڵە هەور و سارد دەبێت , لەگەڵ دروست بوونى تەم لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان وەهەروەها شەختە لە کاتەکانى بەیانیدا .
ئاراستەی با / باکوورى ڕۆژئاوا دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ (5-10) کم/ک
مەوداى بینین / لەنێوان (4 – 6) کم دەبێت پاشان زیاد دەبێ بۆ (7-9) کم.
پلەکانی گەرما / نزمترین بە (1-2) پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە ,بەرزترین بە نزیکەى (2) پلەى سیلیزى بەرزدەبێتەوە .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 7 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 4پلەى سیلیزى
دهۆک : 4 پلەى سیلیزى
کەرکوک :7 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 4 پلەى سیلیزى
سۆران :1 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران :-7 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە:3 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 10پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى 24- 02 – 2025