ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازيى له‌ باڵيۆزى نوێى ژاپۆن كرد

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2025/2/25 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ بەڕێز ئاکیرا ئیندۆ، باڵیۆزی نوێى ژاپۆن لە عێراق، وێڕاى به‌خێرهێنان، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌ خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ژاپۆن له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه‌.

لای خۆیەوە، به‌ڕێز باڵیۆزی ژاپۆن خۆشحاڵيى خۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى و سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ په‌يوندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها هيواى خواست بتوانێت له‌ ماوه‌ى ئه‌ركه‌كه‌يدا بره‌وى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيان بدات.

هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو كه‌ به‌ڕيز كونسوڵى ژاپۆن له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێکی پیرۆزبایی لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

ڕاگەیاندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئابوری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش

دڵشاد

ئەیاد عەلاوی: هەمواركردنەوەی یاسای باری كەسی لە عێراق قبووڵكراو نییە و كۆمەڵگە دابەش دەكات

سەڵاح