zagros news agency

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سوودانی: بە زووترین کات دەست بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بكەن

 

مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا و لەو پەیوەندییەدا، رۆبیۆ داوا لە سوودانی دەکات بە زووترین کات ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەست پێبکەنەوە.

لە راگەیاندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا ھاتووە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لە کەمکردنەوەی ھەژموونی ئێران و جموجۆڵەکانی داعشیان لە ناوچە کردووە.

لە درێژەی پەیوەندییەکەیاندا رۆبیۆ ئاماژە بە گرنگیی سەربەخۆبوونی عێراق لە کەرتی وزەدا دەکات، لەگەڵ درێژەدان بە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق و پاراستنی سەقامگیری و سەروەریی خاکی عێراق.

لە کۆتایی بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا ھاتووە رۆبیۆ ئاماژەی بەوە کردووە  ئەمریکا پابەندە بەوەی پەیوەندییەکی بەھێزی لەگەڵ عێراق ھەبێت. لەبارەی سووریاشەوە رایگەیاندووە گرنگە ئەو وڵاتە نەبێتە پەناگەیەک بۆ گرووپە تیرۆرستییەکان ببنە ھەڕەشە بۆ وڵاتانی دراوسێ.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرچاوه ئەمنییەکان ناوەرۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی میت لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی ئاشکرا دەکەن

یاسین

راگەیێندراوی ئەو گرووپە لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە ئەمڕۆ چەکیان دانا

سەڵاح

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی له‌ سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى عه‌زم دەکات

سەڵاح