- د.نه‌هله ئه‌فه‌ندی، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له مێژووی بزاڤی رزگاری خوازی گه‌لی كوردستان ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه مێژووی پرسه‌روه‌ری خه‌باتی بارزانی نه‌مر ته‌نیا له باشووری كوردستان نه‌بووه، جیاله‌وه‌ی كه له ساڵی 1919 به‌شداری له‌شۆڕشی شێخ مه‌حموودی حه‌فید كرد كه سه‌ركردایه‌تی هێزێكی 300 كه‌سی كردووه، له‌هه‌مان كاتدا له ساڵی 1920 بۆ پشتیوانی له شێخ سه‌عیدی پیران چوه‌ته باكووری كوردستان و پشتیوانی شۆرشی كردووه.
نه‌هله ئه‌فه‌ندی له وتارێكدا له‌باره‌ی یادی له‌دایك بوونی بارزانی نه‌مر، ده‌نووسێت: ئەمڕۆ 46 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی بارزانیی نەمر، رێبەری بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کورددا تێپەڕ دەبێت، مێژووی بارزانی نه‌مر پڕسه‌روه‌ری و خه‌بات و تێكۆشانه بۆ گه‌لی خۆی و جاردانی ئاشتی و یه‌كسانی و رێزگرن بووه له مافی مرۆڤ و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه، بارزانی نه‌مر لە 14ی ئاداری 1903 لە گوندی بارزان لەدایک بووە و لە تەمەنی سێ ساڵاندا بەر ھەڵمەتێکی عوسمانییەکان کەوت و دوای بەدیلگرتنی شێخ عەبدولسەلام کە برای گەورەیەتی، لەگەڵ دایکیدا بۆ ماوەی نۆ مانگ زیندانی کرا.
ئه‌وه‌شی ده‌خاته‌روو: مێژووی پرسه‌روه‌ری خه‌باتی بارزانی نه‌مر ته‌نیا له باشووری كوردستان نه‌بووه، جیاله‌وه‌ی كه له ساڵی 1919 به‌شداری له‌شۆڕشی شێخ مه‌حموودی حه‌فید كرد كه سه‌ركردایه‌تی هێزێكی 300 كه‌سی كردووه، له‌هه‌مان كاتدا له ساڵی 1920 بۆ پشتیوانی له شێخ سه‌عیدی پیران چوه‌ته باكووری كوردستان و پشتیوانی شۆرشی كردووه، هه‌ربۆیه مێژووی پشتیوانی جه‌ماوه‌ری كوردانی باكوور و رێزگرتن له خه‌باتی رێبازی بارزانی نه‌مر په‌یوه‌نداره به‌و پشتیوانییه شۆرشگێرییه‌وه كه بارزانی نه‌مر كردوویه‌تی.
ئه‌فه‌ندی پێشی وایه یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی كه بارزانی نه‌مر جیاده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه سازشی له‌سه‌ر خاكی كوردستان و گه‌لی كوردستان نه‌كردووه، بارزانی له باشووری كوردستان توانی دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م، دۆخی عێراق له‌به‌رژه‌وه‌ندی دۆزی ره‌وای كورد بقۆزێته‌وه، و مه‌رج و داواكاری خۆی به‌سه‌ر حكوومه‌تی ئه‌و كاته‌ی عێراق بسه‌پێنێت و كوردستان دووربخاته‌وه له مهركهزیهتێك كه گه‌لی كوردستان قبوڵ نه‌بوو، جیاله‌وه‌ش له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رێبازی بارزانی ڕه‌گ و ڕیشه‌ی له‌ناو دڵی خه‌ڵكی ئه‌و پارچه‌یه داناوه، چونكه لە 16ی ئابی 1946 دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان له مهاباد ڕاگەیەندراوه، پارتی بووه چرای ئومێدی هه‌موو گه‌لی كورد له هه‌ر شوێنێكی جیهان. له‌و سه‌رده‌مه‌دا كوردستان بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری رێكخستنی به‌هێزی به‌خۆوه بینی به‌سه‌رۆكایه‌تی بارزانی نه‌مر و لە 22ی کانوونی دووەمی 1946 لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان لە مەھاباد، مەلا مستەفا لە لای دەستە ڕاستی قازی محەمەد وەستابوو، لەوێدا بە فەرماندەی سوپای کۆماری کوردستان دەستنیشان کرا و پلەی “جەنەڕاڵ”ی پێ بەخشرا، پشتیوانی بارزانی نه‌مر له كۆماری كوردستان و چونی هێزی بارزانی بۆ پشتیوانی كۆمار مێژوویه‌كی له‌بیرنه‌كراوه له مێژووی گه‌لی كوردستاندا خه‌سڵه‌تی شۆرشی ئهیلوول و هێزی بارزانی نه‌مر له‌وه‌دابوو كه په‌یوه‌یست نهبووهبه پارچه‌یه‌كی كوردستانه‌وه و له‌هه‌ر شوێنێك كورد پێویستی به هاوكاری بووه هاوكاری كردووه.
هاوكات باس له‌وه‌ش ده‌كات له‌رۆژئاوای كوردستانیش، چ وه‌ك كه‌سایه‌تی چ وه‌ك پێشمه‌رگه و جه‌نه‌ڕاڵی سه‌ربازی و سیمبولی گه‌لی كورد ته‌واوی خه‌ڵك پشتیوانی رێبازی بارزانی بوون و خه‌باتی بارزانی له داهارابردوو و داهاتووش قوڵكراو و پێشه‌نگی رۆژئاوای كوردستانه.
له‌باره‌ی ده‌سكه‌وته گرنگه‌كانی بارزانی نه‌مر بۆ كورد ده‌نووسێت: به‌هۆی پێداگیری له داخوازی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، به‌تایبه‌ت دوای ساڵی 1968 گۆڕانکاری بەسەر سەرکردایەتیی عێراقدا ھات و کودەتای دووەمی بەعسییەکان کرا، مەلا مستەفای بارزانی و حکوومەت دەستیان بە گفتوگۆ کرد، بەرھەمی گفتوگۆکان ڕێککەوتنی ئاداری 1970ی لێ کەوتەوە، كه بۆ یه‌كه‌م جاربوو كورد له چوار چێوه‌ی عێراق بگاته كۆمه‌لێك مافی خۆی وه‌ك هاوبه‌شی كورد له حوكمرانی عێراق و به‌فه‌رمی ناساندنی زمانی كوردی و توانرا سیسته‌می حوكمی زاتی له كوردستان جێبه‌جێ بكرێت، جیاله‌وه‌ش بارزانی پێناسه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی له كوردستان نه‌خشاند و ته‌نانه‌ت بۆ رێزگرتن له هه‌بوونی پێكهاته‌ی جیاواز له كوردستان، جگه له نه‌ته‌وه‌ی كورد، ناوی (پارتی دیموكراتی كوردی) گۆڕی بۆ (پارتی دیموكراتی كوردستان. ) بارزانی له‌پێناوی به‌رقه‌راری ئاشتی و زامنكردنی مافی گه‌له‌كه‌ی قوربانی زۆر داوه، ته‌نانه‌ت له ڕێککەوتی 29ی ئەیلوولی 1971 ھەوڵی تیرۆرکردنی دراوه، ئه‌مه‌ش بۆ كۆتایی هێنان بووه به بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستان، و كپ كردنه‌وه‌ی ده‌نگی كوردتاكه شۆڕش و بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازیشه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست كه به‌و مێژووه درێژ‌و پهرسهروهریهوه له‌ناو دڵی خه‌ڵكی كوردستان به‌به‌هێزی وه‌ك هێزی یه‌كه‌م ماوه‌ته‌وه.