zagros news agency

سودەكانی بەڕۆژوبوون چین

پزیشكێكی نەخۆشیەكانی هەناو دەلێت برسی بوونی مرۆڤ بۆ ماوەی چەندین كاتژمێر جەستە لە ژەهرە زیان بەخشەكان خاوێن دەكاتەوە وە چەوری لەش دەسوتێنێ بەتایبەت ئەوانەی كێشی لەشیان زۆرە و چەوری سەر جگەریان هەیە كاتێك جەستە بۆ ماوەی دە كاتژمێر هیچ خواردنێكی بۆ نەچێت پەنا دەباتە بەر گلوكۆزەی ناو جەگەردا هەیە .

دكتۆر هێمن دزەیی پسپۆری نەخۆشیەكانی هەناو بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند بە ڕۆژوبوونی مانگی رەمەزان كۆمەلێك سودی بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە بەرگری لەش بەهێز دەكات مەترسی مردنی خانەکان و شێرپەنجەکان و توشبون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر و پارکینسۆن و ڕۆژو گرتن ژمارەی خڕۆکە سپیەکان زیاد دەکات و خڕۆکە پیرەکان ڕائەماڵێ بەمەش سیستەمی بەرگری بەهێزتر دەکات.

هەروەها دكتۆر گوتیشی رۆژوو به‌سووده‌ بۆ چالاككردن و رێكخستنی فه‌رمانه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس و جگه‌ر، به‌ مه‌رجێك له‌كاتی رۆژووشكاندندا، پێویسته‌ دوور بكه‌وینه‌وه‌ له‌ خواردنی چه‌وری و شیرینی و خواردنه‌ خێراكان فاست  فوود.

دكتۆر هێمن دزەیی باسی لەوەشكرد رۆژووگرتن ئه‌و ژه‌هره‌ له‌ناوده‌بات كه‌ به‌ درێژایی ساڵ له‌ناو جه‌سته‌مان كۆبووه‌ته‌وه‌، ئه‌و ژه‌هره‌ش له‌ خۆراك و ژینگه‌ و ده‌رمان و چاره‌سه‌ره‌كانی نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌و ژه‌هره‌ی كه‌ جه‌سته‌ خۆی دروست ده‌كات، ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی پیساییه‌وه‌ ده‌رده‌كرێت كه‌ ئه‌ندامه‌كانی له‌ناوبردن (جگه‌ر، گورچیله‌كان، هه‌ناو، سییه‌كان و پێست) ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات

یاسین

کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی لەگەڵ ئەردۆغان کۆتاییهات

سەڵاح

بڕیاری کۆتایی لەلایەن ڕیال مەدریدەوە سەبارەت بە گواستنەوەی زستانە

یاسین