ئەحمەد حاسوود سەر بە هاوپەیمانی “عەقدی وەتەنییە” کە لە لایەن فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت ئه‌مرۆ متمانه‌ی لێوه‌رگیرایه‌وه.
نازم هه‌ركی، به‌رپرسی لقی ١٧ی شه‌نگالی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی٣ی٢٠٢٥، کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بۆ لێپرسینەوە لە ئەحمەد حاسوود، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە کۆ بووەوە، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، متمانە لە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا سەنرایەوە.
هەروەها نازم هه‌ركی، به‌رپرسی لقی ١٧ی شه‌نگالی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لە کۆبوونەوەکەدا، بە دەنگی زۆرینەی ڕەهای ئەندامان، متمانە لە ئەحمەد حاسوود، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە سەنرایەوە و لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چه‌ند دۆسه‌یه‌ك وه‌ك بابه‌تی مامه‌ڵه و سه‌رپێچی و پێشێلكاریه‌كان و بابه‌تی بڕوانامەکەی كه گومان دەکرێ تەزویر بێ.
رێباز یونس