zagros news agency

نێردەی نێودەوڵەتی بۆ سووریا هێرشەکانی ئیسرائیل لە سەر ئەم وڵاتەی شەرمەزار کرد

نێردەی نێودەوڵەتی بۆ سووریا هێرشەکانی ئیسرائیل لە سەر ئەم وڵاتەی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند کاری وەها مەترسی لە سەر سەقامگیریی دۆخەکە دروست دەکات.
گێر پێدەرسن، نێردەی نێودەوڵەتی بۆ سووریا، لە لێدوانێکدا سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل لە سەر ئەم وڵاتە گوتی: کاری وەها قبوڵ ناکرێت و مەترسی لە سەر سەقامگیریی دۆخەکە دەبێت وئاڵۆزییەکانی هەرێمی زیاتر دەکات و لە هەمان کاتدا ڕێگە لە ئارامکردنی دۆخەکە و گواستنەوەی سیاسی دەگرێت.
پێدرسن، داوای لە ئیسرائیل کرد، پێشێلکارییەکانی خۆی ڕابگرێت، و ڕێز لە پابەندبوونەکانی لە ئاستی نێودەوڵەتی بگرێت و ڕێکاری یەک‌لایەنە نەگرێتە بەر و دۆخەکە ئاڵۆزتر نەکات. هەروەها داوای لە هەموو لایەکان کرد ڕێز لە سەروەریی سووریا و یەکپارچەیی خاکی بگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌ولێر…به‌ گوژمه‌ى نزیکەى دوو ملیار دینار به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌یه‌ك دانرا

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

‎وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریکا ئامادەیە کۆتایی بەجەنگی ئێران بهێنێت ئەگەر گەرووی هورمزیش نەکرێتەوە

گوران