ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نیوکاسڵ بارسێلۆنا و ئارسناڵ شۆک دەکات

 

دارێن ئیڵز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی نیوکاسڵ یونایتد ڕایگەیاند، ئەلێکساندەر ئیسحاق هێرشبەری سویدی بۆ فرۆشتن نییە.

زۆرێک لە هەواڵەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئیسحاق ئامانجی سەرەکی یانەی بەرشەلۆنەیە، بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو پاڵپشتی هێرشەکە بکات، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی تەمەنی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری بارسا (٣٦ ساڵ)ە.

ئیلس لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی تیشکی خستۆتە سەری، وتی: “وەک تیپێک ئاواتەخوازین لە پلە باڵاکاندا بین، دەمانەوێت باشترین یاریزانەکانمان لێرە بن، پێموایە قسە بەردەوامەکان لەسەر ئیسحاق تیشک دەخاتە سەر بەهاکەی، بەڵام پلانمان نییە هیچ یاریزانێک بفرۆشین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسحاق گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ یانەی نیوکاسڵ هەیە، هەموو یاریزانەکان گرێبەستی درێژخایەنیان هەیە، ئێمە هیچ نیازێکمان نییە ئەم یاریزانانە واز لێبهێنین، ئێمە لەژێر هیچ فشارێکدا نین یان شتێکی لەو جۆرە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. یۆڤانتۆس لە یەکەم یاریدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا

یاسین

ئوستراڵیا: ئەگەر ئیسرائیل ڕێڕەوی خۆی نەگۆڕێت ئەوە پشتیوانی نێودەوڵەتی لەدەستدەدات

یاسین

ئەمەریکا بارى نائاسایی تایبەت بە سوریاى درێژکردەوە

سەڵاح