zagros news agency

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی فراوانی شاندی پارتیمان و بەرپرسانی باڵای پارتی کۆمۆنیستی چین لە هەرێمی ئاینهوا

لە درێژەی سەردان و دیدارەکانی شاندی پارتیمان بۆ وڵاتی چین، سەرلەبەیانی رۆژی هەیینی ۷ ی۳ ی ۲٠۲٥ لە شاری خاینین پایتەختی هەرێمی ئاینهوا کۆبوونەوەیەکی وردو فراوانمان لەگەل بەرپرسانی رێکخستن و پەیوەندییەکانی دەرەوەو ئەکادیمیای حزبی لەسنوری هەرێمی ئاینهوا هەبوو.ئەم هەرێمە ٦۲ ملیۆن کەسە و بە ۱۱ ەیەمین هەریمی گەورەو فراوانی چین دادەنریت و ناوەندیکی گەورەی تەکنۆلۆژی و بازرگانی و پیشەسازییە.

شاندی پارتی کۆمۆنیستی چین بە وردی باسیان لە بەرنامە و پرۆژەو کارەکانی حزبەکەیان لەم هەرێمە کرد بەتایبەتی چۆنیەتی ریکخستنی ئۆرگانەکانیان و چالاکییە حزبییەکان و ئامادەکردنی ئەندام و کادرانیان وکۆرسەکانی پیگەیاندن و هوشیاری و هەماهەنگی لەگەل ئیدراەو بەریوەبردنی کاروباری هاولاتیان.

ئیمەش وەک شاندی پارتیمان لەسەر هەڵویست و سیاسەت و بۆچوونەکانمان بۆ پەیوەندی هەمەلایەنە لەگەل چین و رۆڵ و پێگەی پارتیمان لە ئاستی ناوخۆیی و عێراقی و هەرێمایەتی ،روونکردنەوەو بەرچاو روونی زۆرمان خستە روو

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی

یاسین

وێنه‌ی چاندنی 800 نەمام له‌ هه‌ولێر ببینه‌

سەڵاح

باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق: دەبێت بکەرانی هیرشەکەی سەر کێلگەی گازی کۆرمۆر ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە

سەڵاح