zagros news agency

وەزارەتی بەرگری سووریا: هێرشێکی پاشماوەکانی ئەسەدمان پوچەڵ کردەوە

 

وەزارەتی بەرگری سووریا ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 9-3-2025،هێرشێکی پووچەڵکردۆتەوە کە لەلایەن چەکدارانی پاشماوەکانی بەشار ئەسەد کرابووە سەر بارەگاکانی هێزە دەریاییەکانی وڵاتەکە لە شاری لازقیە.

سەرچاوەیەکی سەربازیی بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا “سانا” ڕاگەیاند، “هێزەکانمان توانیان هێرشێکی پاشماوەکانی ڕژێمی لەناوچوو، بۆ سەر فەرماندەیی هێزە دەریاییەکان لە شاری لازقیە پووچەڵ بکەنەوە، هەروەها سەقامگیری بۆ ناوچەکە گەڕێندرایەوە،”

ئەمەش دوای وتارەکەی سەرۆک کۆماری سووریا ئەحمەد شەرع دێت، کە تیایدا هۆشداریی بە “پاشماوەکانی ڕژێمی لەناوچوو” داوە، وەک خۆی وەسفی کردوون، کە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت ئەگەر دەستپێشخەری نەکەن بۆ ڕادەستکردنی چەکەکانیان.

دەسەڵاتداران بڕیاریاندا قەدەغەی هاتووچۆ لە شارەکانی پارێزگای تەرتووس و لازقیە لە کەناراوەکانی سووریادا بسەپێنن، ئەمەش دوای پێکدادانی توند لەنێوان چەکدارانی سەر بە بەشار ئەسەد و هێزە ئەمنییەکان هات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕێکی زۆری دەرمان و پێداویستی پزیشکی دەگاتە قەزای چەمچەماڵ

سەڵاح

‎داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت ئەگەر زۆر ناچار نەبن سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران نەکەن

گوران

پەیامی پیرۆزبایی لە عەبدولقادر بازرگانەوە بۆ سەرۆک بارزانی و جێگرانی

سەڵاح