zagros news agency

موقتەدا سەدر: لەو خوێنڕێژییەی لە شەقامەكانی سووریا دەگوزەرێ بێهەڵوێست نابم

 

موقتەدا سەدر، سەركردەی ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، هۆشداریی بە ئیدارەی نوێی سووریا دا لە دووبارەكردنەوە و شوێنپێهەڵگرتنی ڕەوتارەكانی بەشار ئەسەد، ڕاشیگەیاند لەو خوێنڕێژییەی سووریا بێهەڵوێست نابم.

موقتەدا سەدر، ڕایگەیاند: لەسەر حكوومەتی نوێی سووریا پێویستە، لە توندوتیژی و بیری تایفەگەری خۆی بە دوور بگرێ، بۆ ئەوەی باسی داعشبوون و تیرۆر لەسەریان نەیەتەوە گۆڕێ.

سەدر دەڵێ: پێشتر دەستوەردانم لە پرسی شۆڕشی سووریا دژی دیكتاتۆر نەدەكرد، بەڵام ناتوانم بێدەنگ بم لەوەی هەڵوێستم نەبێ لەو خوێنڕشتنەی لە شەقامەكانی سووریا دەبینرێ.

موقتەدا سەدر دووپاتی كردەوە: لەسەر وڵاتانی دراوسێی سووریا پێویستە كە ئاگایان لە لێدوانەكانیان بێ و بە ئاڕاستەی زیادكردنی گرژییەكان نەبێ، بۆ ئەوەی ڕەوشەكە خراپتر نەبێ.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپاسالاری ئێران: ئەگەر ئەمریکا هەڵە بکات زەبرێکی کوشندەی لێ دەدەین

یاسین

لە هەولێر بۆ ئەمساڵى خوێندن ( 19 ) قوتابخانەى نوێ بە ڕووى خوێندنى قوتابیان دەکرێتەوە

یاسین

ئاسۆیەکی نوێ بۆ زنجیرە فیلمی “The Matrix”هەیە

ART