zagros news agency

ئەندریک لەم وەرزەدا بەشێوەیەکی سەرەکی لە یارییەکانی جامی جامەکاندا یاری دەکات

 

بەهرەمەندە بەڕازیلییەکەی ڕیاڵ مەدرید ئەندریک ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دەیسەلمێنێت کە زۆر شت لە درێسی شاهانەدا پێشکەشی دەکات، هەرکاتێک چانسی بەشداریکردنی لە یارییەکاندا بۆ ڕەخسا.

بەڵام هەمیشە بەزەحمەت دەچێتە ناو پێکهاتەی سەرەکییەوە، بەو پێیەی هێڵی هێرشبەری یانەی ڕیال مەدرید پڕە لە کێشی قورس، بەتایبەت سێ یاریزانە سەرەکییەکەی ڤینیسیۆس جونیۆر و کیلیان مباپێ و ڕۆدریگۆ.

بەڵام هەر کاتێک ئەندریک هەلێکی بۆ ڕەخسا، خۆی وەک هێرشبەرێکی ئومێدبەخش خۆی دەسەلمێنێت، بەو پێیەی یاریزانە بەڕازیلییەکە لەم وەرزەدا تەنها 490 خولەک لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا یاری کردووە، لەو ماوەیەدا 6 گۆڵی
دوا هەلی ڕاستەقینە کە ئەندریکی تەمەن 18 ساڵ هەیبوو، کاتێک بوو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر یانەی ڕیال سۆسیداد دەستیپێکرد، و تاکە گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد، بەمەش لۆس بلانکۆس لە یاریی گەڕانەوەدا لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئاسانتر بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا شوێنی یارییەکەی بەرامبەر ڤالێنسیا ئاشکرا دەکات

یاسین

نەیشینزلیگ.. ئینگلتەرا بە ڕابەرایەتی کەین بەئاسانی بردیەوە

یاسین

ئەتلەتیکۆ مەدرید ئارەزووی گواستنەوەی یاریزانێکی پێشووی بەرشەلۆنە دەکات

یاسین