کۆمپانیای (Facebook) بڕیاری سڕینەوەی پەخشە ڕاستەوخۆکانی فەیسبووک دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە دوای ئەوەی کۆمپانیای (Facebook) بەکارهێنەران ئاگادار کردەوە کە لە مانگی (6) ئەم سال بەدواوە پەخشە ڕاستەوخۆکان دەسڕێتەوە بەلام دوای (٣٠) ڕۆژ لە ئەنجامدانی پەخشە ڕاستەوخۆکە بۆ پەخشە ڕاستەوخۆ کۆنەکانیش (Facebook) دوو بژاردە دەداتە بەکارهێنەران:
١– پەخشە کۆنەکان دابگریتە ناو ئامێرێک لە ئامێرەکانت لە ڕێگەی دوگمەی Download Live Videos
٢– گواستنەوەی پەخشەکانت لە ڕێگەی Transfer Live Videos بۆ ناو یەکێک لە خزمەتگوزارییەکانی وەکو گووگڵ درایڤ یان درۆپ بۆکس.