zagros news agency

بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەک لە ئێران زیاتر لە 20 کەس بوونە قوربانی

 

بەهۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە کلینیکێکی پزیشکی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تاران، 21 کەس بوونە قوربانی.

بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، لە یەکێک لە کلینیکە پزیشکیەکان لە ناوچەی مشیریە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تاران، ئافر کەوتەوە، کە بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان سپارد و 18 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەرپرسی ناوەندی فریاکەوتنی تاران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، “دوو کەس لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان سپاردووە و منداڵێکی تەمەن 8 ساڵانیش لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی سپارد، هاوکات زیاتر لە 20 ئەمبولانس ڕەوانەی شوێنەکە کران بۆ هاوکاریکردن و گواستنەوەی بریندارەکان.”

لای خۆیەوە گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی تاران ڕایگەیاند، تاوەکوو ئێستا هۆی ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە، بۆیە بەرپرسان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و دواتر بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیستی مووچەی مانگی نیسان ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کرا

یاسین

پەیامی مەسرور بارزانی بەبۆنەی ساڵیادی رێککەوتننامەی 11ی ئادارەوە

سەڵاح

باران بارین دەست پێدەکاتەوە

یاسین