zagros news agency

کەسەرۆک دەدوێت هەم دەترسم هەم دڵشادم

هۆزان قادر

تەداعياتی دوای هێرشەکانی ٧ی ئۆکتۆبەر تا ئەم ساتەش بەردەوامن و کەشتی گۆڕانکاریەکان بەجۆرێک ڕێککەوتوە ڕەنگە بەم زوە لەنگەر نەگرێت.

گومان لەگۆڕانکاری سیستمی جیهانیدا نەماوە، مەنزومەی نێودەوڵەتی بەجۆرێک شێواوە هەموو ڕەهەندەکانی گرتۆتەوە.
هاوسەنگی هێز گۆڕانکاری ڕیشەیی و مێژوویی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێک چیتر لیبراڵیزم وەک سیستمێکی میانڕەو توانای چارەسەر یاخود ئیدارەدانی قەیرانە ئەمنی و ئابووریەکانی جیهانی نەماوە.
ئەم دۆخەی جیهانی پێدا تێپەڕ دەبێت نالەبار و ناهاوسەنگە، چاودیران، بازرگان و کۆمپانیا گەورەکان لە نادڵنیاییەکی گەورەدا دەژین، ئازادی ئابووری و بازرگانی کەیەکێکن لە بەهاکانی لیبراڵیزم بوونەتە ڕیسکێکی گەورە، چاودێرانی سیاسی و سەربازی یەقینیان نیە کەدۆخی ئاسایشی مرۆڤایەتی بەرەو کوێ هەنگاو دەنێت.

لەدوای دەستبەکاربوونی ترەمپ بەهاکانی لیبرالیزم لەناوخۆ و دەرەوەی ئەمریکا چیتر بەها و ئەرزشیان نەما.

سیستمێک بەڕێوەیە کە لای من بەم جۆرەیە (نیۆڕیالیزم+پۆست کاپیتاڵیزم)
ئەگەر بمەوێ ناوێک لەم سیستمە نوێیە بنێم لە (ترەمپیزم) باشتر شکنابەم.

سیستمەکە پێمان دەڵێت: ئۆردەری جیهانی تێک چووە، باڵانسی هێز گۆڕاوە، لەنێو دەوڵەتدا پێکهاتە و ئەکتەری نادەوڵەتی دروست بووە، هێزە ناوچەیی و جیهانیەکان لەگەشەدان لەبوارەکانی ئابووری و سەربازیدا. بۆیە دەبێت ترەمپیزم وەک هێزێکی لەبن نەهاتووی پڕ قودرەت و بێهاوتا بێت و چارەسەری دۆخەکە بکات. سیستمەکە بەجۆرێکە هیچ بەها و قیەمێکی پێش خۆی ناخوێنێتەوە و ڕەوایەتی باڵا بەخۆی دەدات بۆ هەموو ئەو ئامانجانەی هەیەتی.

عێراق و ناوچەکەش وەک بەشێک لەسیستمی جیهانی پێشوو بەدەر نین لەپلان و بەرنامە و ئامانجەکانی ئەم سیستمە. بیرمە سەرۆک بارزانی مانگی ١٠ی ساڵی ڕابردوو ئاماژەی بەمەترسی تیرۆر کرد وەک خەتەرێکی وجودی و ئامادە، هەر ئەوکات ئەم قسەیە بووە جێی تێڕامانم. لەدوای سقوتی ڕژێم لەسوریا چاوەڕوانی دەرئەنجامی ئەو قسەیەی سەرۆکم دەکرد، بەڵام دۆخەکە گۆڕا و سوریای نوێ دروست بوو.

پاش دەستبەکاربوونی ترەمپ و کارنامەی کابینەکەی بەتایبەت لەمەڕ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڵوێستە توندەکانی بەرامبەر ئێران، گومان لەوەدا نەماوە ئاگری جەنگێک بەڕێوەیە لەئەگەری تەسلیم نەبوونی ڕژێمی ئیسلامی بەداخوازیەکانی ئەمریکا.

لەگەرمەی باس و خواسی لێدانی ئێران یان ڕێککەوتن جەنابی سەرۆک پەیامێکی گرنگ و بابەتیانەی بڵاوکردەوە، کەتێیدا ئاماژە بەهەڵگیرسانی شەڕێک لەناوچەکەدا کراوە.
من پێم وایە ئاماژەکان لەم دوو بابەتە بەدەر نین یەکەم، دروستبوونی جەنگ لەناوچەکە لەنێوان ئەمریکا-ئیسرائیل بەرامبەر ئێران. یاخود شەڕی ناوخۆ لەعێراق کەئەمەیان چەندە دەرفەتی تێدایە بۆ کورد هێندە مەترسی گەورەی هەڵگرتوە.
لەعێراقدا شەڕەکان شەڕی چیرۆک و شوناسن، تاکە پێکهاتە بێ چیرۆک و بێ شوناس ماوەتەوە سوننەیە، دروستبوونی گروپێکی ڕادیکاڵی هاوشێوەی داعش یاخود لەژێر هەر ناوێکی مەزهەبیی یان ناسیۆنالیستیدا هاوشێوەی حیزبی بەعس گریمانەیەکی بەهێزە.
ئەو دۆخ و سیستمە نوێیەی ناومان لێنا (ترەمپیزم) بەبۆچونی من هیچی پێنیە بۆ عێراق جگە لە پارچەپارچەکردن.

سەرۆک بارزانی لەپەیامەکەیدا بەوپەڕی مەسئولیەتەوە باس لەهەستیاری دۆخەکە دەکات و بەگرنگیەوە باس لەپێکەوەیی و کۆدەنگی لەبەرامبەر تەحەداکاندا دەکات.

من ترسم هەیە لەم پەیامە چونکە لەهەناویدا خەم و تەنهایی کورد بەدی دەکرێت، هیوادارم چیتر تەنها چیاکان دۆستمان نەبن.
لەکۆتایدا دڵخۆشیشم کەدەبینم پەیامەکە پەیامی ڕابەرێکی گەورە و خودان شیان و حەکیمی میللەتێکی شۆڕشگێڕە کەهەنگاوەکانی زادەی سەدەیەکە لەئەزموون، هیوادارم ئامانج و خەونە گەورەکەی سەرۆک بارزانی و میللەتی کوردی بەدوادا بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌ركه‌وتنی ملیۆنی پارتی پەیامێكی ڕاشكاوە

سەڵاح

سیاسەتکردن لێهاتووی حزب و کەسایەتی کارێزما و بەهێزی دەوێت

یاسین

هاوبەشی لە سەرکەوتن

دڵشاد