كه‌مێك پێش ئێستا (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ی نیسانی 2025)، رێژه‌ی یاسایی ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق ته‌واو بوو و كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستی پێكرد.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، بۆ تاوتوێكردن و ده‌نگدانه به چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌ك و له یه‌كه‌م ته‌وه‌ری كۆبوونه‌كه‌دا، بڕیاره ده‌نگ به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه بدرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، 178 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ن.
پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە 2ی نیسانی 2023، لە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم و لە 4ی ئایاری 2023، خوێندنەوەی دووەمی بۆ کراوە و بڕیاره ئه‌مڕۆ ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
پارێزگای هەڵەبجە لە قەزای ناوەندی هەڵەبجە و شارەدێکانی خورماڵ، بیارە، سیروان و بەمۆ پێکهاتووە و بە درێژایی 18 کیلۆمەتر هەردوو دەروازەی شوشمێ – تەوێڵە و پشتە لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوسنوورە.

