ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

گڕۆسی: ئێران زۆر لە بەئەتۆمیبوون نزیک بووەتەوە

ڕافائیل گڕۆسی، بەڕێوبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، نیگەرانیی قووڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە پەرەسەندنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەربڕی و هۆشداریی لەوەدا کە تاران زۆر لە خاڵی “بەئەتۆمیبوون” نزیک بووەتەوە.
لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا، گڕۆسی ڕایگەیاند کە ئێران بەرنامەیەکی ئەتۆمیی “زۆر بەرزەفڕانە و بەربڵاو”ی هەیە، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە ئێران لەو بەرنامەیەدا یۆرانیۆمی تا نزیک ئاستی پێویست بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی پیتاندووە. بەم هۆیەشەوە، فایلی ئەتۆمیی ئێران بەردەوام لە ئەولەویەتی کارەکانی ئاژانسەکەیدا دەمێنێتەوە.
گڕۆسی هەروەها گوتی: ئێران “لە خاڵی بەئەتۆمیبوون تێپەڕیوە”، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە هێشتا دۆخەکە بە تەواوی لە کۆنتڕۆڵ دەرنەچووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییه‌ك بۆ خانه‌نشینان

یاسین

رزگار سارتكەیی : ئەوەی لە سلێمانی هەیە حزبڕانیە نەك حكومرانی

گوران

عێراق.. پێشبینی دەکرێت پلەی گەرما بۆ سەرووی 50 پلە بەرز بێتەوە

یاسین