ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەیەکى کەمى تومارکرد

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان بەرزبونەوەی تۆمارکردوە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (71) دۆلار و (27) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 16 سەنت بەرزبوەتەوە.

 

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (67) دۆلار و (76) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی 10 سەنت بەرزبوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئوسترالیا سۆشیال میدیا قەدەغە دەکات

یاسین

لوبنان ڕێگە لە فڕۆکەی‌ گەشتیاریی ئێران دەگرێت

سەڵاح

حەماس چوار سه‌ربازی ژنی ئیسرائیلی ئازاد كرد

سەڵاح