zagros news agency

ئەمەریکا.. بەبەهای 10 ملیۆن دۆلار زێڕ لە دوکانێک دزرا

 

لە شاری لۆس ئەنجلس لە ئەمەریکا، هاوشێوەی فیلمەکانی هۆلیوود، لە ڕێگەی تونێلەوە دزیەک لە دوکانێکی زێڕینگر کرا.

کاری دزیەکە ئێوارەی یەکشەممەی ڕابردوو کراوە، کاتێک تۆمەتبارەکان دزەیان کردووەتە ناو دوکانەکەی ‘لۆڤ جیولز’ لە شەقامی برۆدوای، کە ناوچەیەکی بەناوبانگی زێڕینگەرییە، دوای ئەوەی تونێلێکیان گەورەیان لە باڵەخانەکەی تەنیشتییەو لێداوە و چوونەتە ناو دوکانەکەوە بەبەهای 10 ملیۆن دۆلار زێڕیان دزیوە.

پۆلیسی لۆس ئەنجلس ڕایگەیاندووە، دزەکان شوێنەواری کەمیان بەجێهێشتووە، کەرەستەی ئاڵۆزیان بەکارهێناوە بۆ شاکاندنی دیوارەکە پێش ئەوەی لەڕێگەی هەمان دەرگاوە بە ئۆتۆمبێلێکی پیکاپێکی مۆدێرن لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵبێن.

دزییەکە تا بەیانی ڕۆژی دووشەممە ئاشکرا نەبووە، کاتێک کارمەندانی دوکانەکە چوونەتە سەرکار، سەیریان کردووە کابینەکانی زێڕینگەرییەکانیان بەتاڵ بووە، بۆیە پۆلیس بەردەوامە لە لێکۆڵینەوەکان و پێداچوونەوە بە گرتە ڤیدیۆییەکانی چاودێری، دەرکەوتووە تۆمەتبارەکان چۆن چوونەتە ژوورەوە و دواتریش چۆن دەرچوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆژنامەی (عالەم ئەلجەدید): گەنجینە بەتاڵە و ملیۆنان مووچەخۆری عێراقی لەبەردەم هەڕەشەی برسیبووندان

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

سەڵاح

دۆلار دابەزی

یاسین