zagros news agency

ئەمریکا و بەریتانیا ھێرشی ئاسمانییان کردە سەر حووسیەکان

ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە میانی چوار ھێرشی ئاسمانییدا، باشووری پارێزگای حودەیدەیان لە ڕۆژئاوای یەمەن بۆردومان کرد.

حووسییەکان لە یەمەن ڕایانگەیاند کە ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، چوار ھێرشی ئاسمانییان بۆسەر باشووری پارێزگای حودەیدە ڕۆژئاوای یەمەن ئەنجامداوە.

کەناڵی مەسیرە سەربە حووسییەکان بڵاویکردەوە کە ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا چوار ھێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر پارێزگای حودەیدە و لە میانیدا، ناوچەی تائیف باشووری پارێزگاکەیان بۆردومان کردووە.

کەناڵەکە وردەکاری زیاتری لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانی ئەو ھێرشەی ئەمریکا و بەریتانیا بۆسەر پارێزگای حودەیدە بڵاونەکردووەتەوە.

تا ئێستا ئەمریکا و بەریتانیا، ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی: داوا لە هەموو لایەک دەکەم دەنگ بە هاندەرانی زاخۆ بدەن

سەڵاح

مێسی: لاوتارۆ مارتینێز شایەنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونییە

یاسین

ده‌رماڵه‌یه‌ك بۆ ئه‌م توێژه‌ خه‌رج ده‌كرێت

یاسین